پێنج ئەندامی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان حوکمەکەیان لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

خۆڕاگری: پێنج ئەندامی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بە ناوەکانی “عەلی ئەڵڵاوەیسی”،”فەردین ڕەحیمی”،”مێهدی سەیفی”،”سیروان عەبدوڵڵاهی”و”مەرزیە مراد وەیسی”لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی دادگای شۆڕشی سنە هەرکامیان بە ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی ٤ساڵ کەم کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییانە لە مانگی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکامیان بە ٢ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون.

ئەو هاووڵاتییانە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کران.