دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی تری خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزکانی ئیدارەی ئیتلاعات

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”ئەبووبەکر مام ئیسماعیل”،”کازم مام ئیسماعیل”و”کامیل مام ئیسماعیل” خەڵکی گوندی”قزڵجە”ی سەر بە شاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەبووبەکر مام ئیسماعیلی و پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو دوو کوڕەکەیان دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.