دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

خۆڕاگری: سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”جەماڵ عەلەوی”خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر موبایلی شەخسی ناوبراو داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

شیاوی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.