دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حوسێن ئەحمەدی خەڵکی شارۆچکەی مێرئاوای سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە شوێنی کاری حوسێن ئەحمەدی و دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.