بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئومید ئیبراهیمی”کوڕی قادر خەڵکی شنۆ پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بانگهێشت کرانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلێفۆن بووە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە مانگی پووشپەڕی١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

دواتر پاش ٤٥ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.

ئومید ئیبراهیمی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە بە ٢ساڵ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.