هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان سزای ١٦ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی”محەممەد بیردال”لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی ماکۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر”عەلەمیار عێرفانی”بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سەرجەم سزای ١٦ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتە ٤ساڵ بەندکرانی جێبەجێ دەکرێت.

محەممەد بیردال مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ماکۆ.

ئەو هاووڵاتییە پاش ٧مانگ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری ماکۆ.