ئازادکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”پیرۆت تابناک”و”یەعقووب مەحموودی ئازەر”خەڵکی گوندی سینگان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کران.
ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
یەعقووب مەحموودی ئازەر ١١ی گەڵاوێژ و پیرۆت تابناک ٢٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
شیاوی باسە یەعقووب مەحموودی ئازەر و پیرۆت تابناک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.