دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی”عەلی فاروقی” تەمەن ٤٠ساڵ کوڕی ئەحمەد،خەڵکی گوندی”چوار دیوار”سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی لە شارۆچکەی”مێرئاوا” دەستبەسەر کردووە و بە دوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri