خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی”جەلال ئەمینی”تەمەن ٤١ساڵ خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە ڕێگای گەرانەوە بۆ ماڵەکەی ئۆتۆمۆبیلەکەیان ڕاگرتوو و پاش دەستبەسەریان کردووە.
جەلال ئەمینی هاوژینی عەزیمە ناسری بەندکراوی سیاسی پێشوویە .
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri