خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی تر بە ناوی”حەکیم میرزایی”خەڵکی گوندی بێمزوورتە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەو پێوەندییە دا هەمان ڕۆژ ٤ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی “ئەنوەر پەیغایمی”، “ئارەش پیری”تەمەن٢٠ساڵ کوڕی محەممەد،”هیوا میرزایی”تەمەن٢٣ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و “زاهیر مرادی”تەمەن ٢٣ساڵ کوڕی خدر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و هیچ زانیارییە لە شوێنی ڕاگیرانیان تا ئێستا لەبەر دەست دا نییە.
شایانی باسە تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri