دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی تری خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”ئەمیر حوسێنزادە”و”مستەفا بەڵاز”خەڵکی گوندی سەرۆقامیش سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەڕ لە بەیانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانیان ماڵەکانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراوان دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri