خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن٤٢ساڵ خەڵکی گوندی سینگان” و “ئومید مرادی” کوڕی”قادر”خەڵکی شاڕۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.
سەلاحەدین ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ و ئومید مرادی ڕۆژی جومعە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان تا ئێستا لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri