لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری دیواندەرە، لاوێکی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەو شارە دەسبەسەر کرد.

ماوەی ١٠ ڕۆژ پێش، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “ئەفشار فەتحی” کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بەشاری سنە، لە شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو لاوە کوردە، لە شاری دیواندەرە، خەریکی کار بووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبرایان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: ئەو لاوە کوردە،خێزاندار و بنەماڵەی ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، هیچ زانیارییەکیان لە مەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان دا، نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەفشار فەتحیان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.