سەلاح شەریفزادە لە بەندیخانەی خەڵخاڵ مرەخەسی دەرمانی پێدرا

خۆڕاگری:بەندکراوی سیاسی کورد سەلاح شەریفزادە خەڵکی بۆکان ڕۆژی دووشەممە٢ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی بوونی نەخۆشی دڵ بۆ چارەسەر کردنی پزیشکی لە بەندیخانەی ناوەندی خەڵخاڵ مرەخەسی دەرمانی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە “سەلاح شەریف‌زادە” ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە جادەی نێوان میاندواو-ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرا و پاش دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی یە کێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ کرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا و دواتر لە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی خەڵخاڵ لە شاری ئەردەبیل کرا.
سەلاح شەریف‌زادە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و حوکمەکەی ڕۆژی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri