ئیبراهیم تاریمورادی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

خۆڕاگری:ئیبراهیم تاریمورادی تەمەن٥٥ساڵ کوڕی محەممەدساڵح خەڵکی سنە ڕۆژی یەکشەممە١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی دوای بانگهێشت کرانی بۆ لقی٤ی جێبەجێ کردنی یاسایی کەیفەری دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئیبراهیم تاریمورادی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندە بە دژی ڕژیم لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکران و ٣٠میلیۆن تمەن پێبژاردنی بەسەردا سەپێندرا،کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ٦مانگ بەندکران و ١٠میلیۆن تمەن پێبژاردن کەم کرایەوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە رۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان و پاشان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی” بە دانانی بارمتەی “٢٠٠میلیۆن تمەنی” بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri