شلێر ئەحمەدی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا شلێر ئەحمەدی خەڵکی گوندی قزڵقۆپێ سەر بە شاری مەهاباد پاش تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە ناوبرا ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە شلێر ئەحمەدی نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و ئەو مانگە دەبوو شیمی دەرمانی بۆ بکرێت ،بێبەش بوونی ناوبراو لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی گیانی دەخاتە بە مەترسی.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri