هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ سزای ٢ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئومید مەعرووف”خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ سەر بەشاری شنۆ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سزای ٢ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.
ئەو حوکمە ڕؤژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندرا.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لە هێرشێك بۆ سەر ماڵی ”ئومید مەعرووف” و لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەسبەسەر کرابوو.
شایانی باسە لە مانگی بەفرانباری ٩٩ پاش تەواوبوونی لێکۆلینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوندی شاری شنۆ و ڕۆژی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri