گوڵاڵە مرادی دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد پاش ١١ مانگ بەندکران چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری: گوڵاڵە مرادی دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد خەڵکی پیرانشار کە ١١ مانگە بە بێ دادگای کردن لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بەسەر دەبات تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.ناوبراو دوای نارەزایتی دەربڕین بەرامبەر بە مانەوە لە بەندیخانەو دیار نەبوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتبوو، کە لەسەر بەڵێنی ئیدارەی زیندان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، بەڵام هیچ یەک لە داواکارییەکانی جێبەجێ نەکران.
جێگای ئاماژەیە “گوڵاڵە مورادی” ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی”و”تاهیر بەزازی” لە لایەن ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە کرابوون و دوای لێکۆڵینەوە کوڕەکانی ئازاد کران و ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و دوای تێپەڕبوونی ٤٥ڕۆژ لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرا..
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە پاش کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار، دەسبەسەر کرابوون..
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri