هاووڵاتیکی خەڵکی شاری شنۆ سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: هاووڵاتیکی خەڵکی گوندی گورگاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی یوسف ئەمینی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەری بەکرێگیراو رەزایی سزای ٢ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو سزایە کە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە سەر یوسف ئەمینی دا سەپاوە، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە بە رەسمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

یوسف ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو،کە دوای تەواو بوونی لێکوڵینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners

ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co  تویتیر