سەپاندنی حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بەسەر سێ هاونیشتمانی کورددا

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بە سەر “خالید حوسینی” چالاکی کریکاری دا سەپاند. ناوبراو لە ڕۆژی ٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو.
بەپێی هەواڵی ” هێرانا” ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی ٢ سال زیندانی بەسەر ” پەیمان میرزادە”دا سەپاند. ناوبراو لە ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵەوە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.
بەپێی هەواڵی هەمان سەرچاوە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ” بەهنام ئیبڕاهیم زادە” کە بە شەش ساڵ زیندانی دەمودەست مەحکووم کرابوو، بۆ ماوەیەکی کاتی بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرا.