‌ لە ڕۆژی ٨ی مارس بۆ شێرە ژنەکانی پشت میلەکانی بەندیخانە

کە چاو بە مێژووی خەباتی پڕ لە سەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا دەخشێنین بە ڕوونی ڕۆڵ و گرینگی ژنان و کچانی کوردی تێدا بەر چاو دەکەوێت.
لە مەیدانی خەباتی بە کردەوە بە دەیان و سەدان ژن لە ڕێزی هێزە خەباتگێرەکان دا بەشدار بوونە و شانبەشانی پیاوان بۆ دابین کردنی مافە نەتەوەیەکانی گەلەکەیان شەهید بوون،لە هەمان کاتدا لە مەیدانی خەباتی مەدەنی،ژینگەپاڕێزی مافی ژنان لە مەیدانی پەرە پێدانی زمان و کەڵتووری کوردی ڕۆلی بەرچایان هەبووە کە بەداخەوە کەم نین ئەو شێرە ژنانەی کە هەر ئێستا لە پێناو دابین کردنی مافە نەتەوەیی و ماف و ئازادیە کۆمەڵایەتیەکانی تایبەت بە ژنان لە بەندیخانە دان،هەر بۆیە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ڕۆژەدا بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ژنانی ئازادی خواز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ژنانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز بە تایبەتی شێرە ژنەکانی پشت میلەکانی زیندان دەکات کە هەر ئێستا بەنرخترین ساڵەکانی ژیانیان لە ژوورە تاریکەکانی کۆماری ڕەش وتاریکی کۆماری ئیسلامی دا دەبنە سەر.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri