خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دادگای پێداچوونەوەی دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی جەهانگیر ساغەر نیا تەمەن ٣٣ ساڵ و چالاکی ژینگە پاڕێز خەبات خەتیال تەمەن ٤٠ ساڵ لە دادگای شۆڕشی ئەو شارە بەڕێوە چوو و بێ تاوان ناسێندران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرابوون.
شایانی باسە ناوبراوان لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە (بۆ هەرکامێکیان) بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازادکرابوون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri