محەممەد سەدیق عەزیزی لە بەندیخانە شاری شنۆ ڕا بۆ شوێنێکی نادیار گوازراییەوە


ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ هەتاوی محەممەد سەدیق عەزیزی کوری لوقمان خەڵکی شاری شنۆ کە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری تاران لە لایەن حەفازەتی ئەرتەش دەست بەسەر کرابوو کە دواتر گواسترابۆوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە لوقمان عەزیزی باوکی ئەوهاووڵاتییە لە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو. لوقمان عەزیزی لە ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو کە دواتر بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner