سەپاندنی حوکمی بەند کران بە سەر دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ

خۆڕاگری:دوو هاووڵاتی خاڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی” ئیبڕاهیم حوسێینی”و” سەلاح حوسێینی” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ لە سەریەک سزای ٣ سال بەند کرانیان بە سەر دا سەپێندرا. ،کە هەریەک لە ئیبراهیم حوسێینی بە ٢ ساڵ بەند کران سەلاح حوسێینی بە ١ ساڵ بەند کران مەحکووم کران.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرین، کە دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
ەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri