خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد “شەمزین محەممەدی” بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر مانگی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو ناوبراو دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پیمان ڕۆستەمی سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com