بەندکراوی سیاسی کورد شێرکۆ تابناک بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێ درا

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی “شێرکۆ تابناک” خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرا پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سپێندرا بوو و ڕۆژی شەممە٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https//www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.pris