بەندکراوی سیاسی کورد دیاکۆ تارا لە لایەن دادگا ماوەی سزای بەندکرانی کەم کرایەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد “دیاکۆ تارا” کوڕی رەسووڵ و خەڵکی گوندی کێلە سپیان سەر بە شاری پیرانشار پاش قەبووڵ کردنی سزاکەی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری نەغەدە ماوەی ٦مانگ بەندکرانی بۆ ٤مانگ و ١٥ڕۆژ کەم کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com