دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “خەبات وەیسی”تەمەن ۲٤ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا و خەکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان کرا.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە و هەروەها نابراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان بە شێوەی پیوەندی تەلەفۆنی بنەماڵەکی لە دەستبەسەرکرانی ئاگادار کردووەتەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)