بەندکراوی سیاسی کورد ئەرسەلان خۆدکام ڕەوانەی زیندانی تاکەکەسی کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد ئەرسەلان خۆدکام لە بەرامبەر ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە هەمبەر بێ ڕێزیکردن بە بنەماڵە زندانیانی سیاسی و هێشتنەوەیان لە چاوەروانی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕوڵەکانیان، ڕەوانەی زیندانی تاکە کەسی کرا.
ئەرسەلان خودکام تەمەن ٤٨ ساڵ، زیندانیی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ٩٧، بە تۆمەتی “سیخووڕی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، دەسبەسەر کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە (مانگی گەلاوێژی ٢٠١٨)، لەلایەن لقی ٢٣ی دادسەرای نیزامیی ورمێ بە تۆمەتی هاوكاری لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا، کە دواتر ئەو حوکمە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گوردڕا.
. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (https://xoragri@gmail.com/)