هاووڵاتی موراد مورادی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “موراد مورادی” ٤٩ساڵ و خەڵکی گوندی خورنج شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان کرا و پاش ٢٠ڕۆژ بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرابوو.
نابراو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣ساڵ و٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر سزاکەی بۆ ٢ساڵ و ٢مانگ بەندکران گۆڕدرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)