ئازادبوونی فاڕوق نیک پی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “فاڕوق نیک پی ” خەڵکی گوندی نی سەربە شاری مەریوان بە دانانی ١٥٠ میلیۆن بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازادکرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ کوڕی مامی بە ناوی “محەممەد نیک پی” لە گەردەنەی سەڵەواتی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان کرابوو و هەروەها شایانی باسە کە نابراو تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە سەردا سەپێندراوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)