خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستای زمانی کوردی “کەیوان مینوویی” خەڵکی گوندی نی سەربە شاری مەریوان پاش کۆتایی ماوەی زیاتر لە ٢مانگ لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٥ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی ” محەممەد ئەحمەدی” و ” ئیدریس بەهرامی “و” فەرید درەخشانی “و” عەبدوڕەحمان ئەشتەک”و” عەبدوڕەحمان ئەفشاری” خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا بوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)