بەندکراوی سیاسی کورد شاناز سادقی فەڕ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “شاناز سادقی فەڕ” پاش تێپەڕاندنی ٢ساڵ و ٦ مانگ لەحوکمی ٥ساڵ بەندکرانی بە کەوتنە بەر لێبوردن لە بەندیجانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “شاناز سادقی فەڕ “و کچەکەی بە ناوی “ئایناز زارع “پاش گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران دەستبەسەر و پاش ٢مانگ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرابوون.
ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەی هاووکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو کە دواتر ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی سزاکەی لە لایەن لقی ٢ی دادگای پێداچونەوەی شاری ورمێ لە ڕێگای ئۆنڵاین بۆ ٥ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکران کەم کرا بوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com