لە بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی، هاووڵاتی سەلاح عوسمانی بە بێ تاوان ناساندرا

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوایی بە ڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگای هاووڵاتی “سەلاح عوسمانی ” تەمەن ٤٤ ساڵ وخەڵکی گوندی خراپە سەر بە شاری پیرانشار کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو تۆمەتەکەی لە سەر لابرا و ناوبراو بە بێ تاوان ناساندرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا و دواتر ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە تا کاتی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)