هاووڵاتی عەزیمە ناسری سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چالاکی مەدەنی “عەزیمە ناسری” خەڵکی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان سزای ٣مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و سزاکەی بۆ کرا بە ٦میلیۆن تمەن پێبژاردن.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوو کە دواتر پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە ژێر لێکۆڵینەوە ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان ١٤٠٠ هەتاوی بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)