ئازادبوونی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە

خۆڕاگری : ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “سەرهەنگ عەلیزادە” کوڕی ڕەزا و”فەردین عەبدوڵڵازادە” کوڕی خالید خەڵکی گوندی کوێکان سەر بە شاری نەغەدە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر ڕۆژ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە و پاش لێکۆڵینەوە گواسترابوونەوە بؤ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)