ئازاد کرانی چەکۆ قەلەندەری بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوندی شاری نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “چەکۆ قەلەندەری” خەڵکی گوندی کوئیک سەر بە شاری نەغەدە پاش ١٦ڕۆژ لێکۆڵینەوە بە دانانی ٨٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی
لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و پاش لێپێچینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوندی ئەو شارە کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)