دەستبەسەر کرانی ٤ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ٣ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەیوب موسا” خەڵکی شاری شنۆ و “بایزید خوارزم” و کوڕەکەی بە ناوی “هاوڕێ خوارزم” خەڵکی گوندی خانلەر سەر بە شاری شنۆ و هەوەها ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ڕەحیم باهمەت” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (h