زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی شاری سنە کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستای زمانی کوردی زارا محەممەدی ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بە ناوی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی شاری سنە کرا.

جێگای ئاماژەیە زارا تەمەن ٢٨ ساڵ و لەدایکبووی گوندی سەرواڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە یە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠ ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە و بە گشتیی پارێزگای سنەدا وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.
زارا محەمەدی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیی لە شاری سنە دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا و دواتر لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای ١٠ ساڵ ەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
پاش ماوەیەک و دوایی نارەزایەتی دەربڕین سزای ١٠ساڵ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەو، ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ سزای ٥ساڵ بەندکران کەم کرابوویەوە و بۆ جاری دووهەم بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دیوانی بەەرزی وڵات کرابوو.
دواتر سزاکەی مانگی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (h