خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “ئەحەد مەحموود حەسەن” خەڵکی شاری پیرانشارلە لایەن دادگای شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگرتنی چەک سزای ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی لێپێچینەوە گوازرایەو بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە و دوایی تێپەڕاندنی ٢١ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)