هاووڵاتی کورد سوهەیل عەرەبی کە تازە لە بەندیخانە ئازاد کرا بوو سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:هاووڵاتی کورد “سوهەی عەرەبی” کە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوای تێپەڕاندنی سزای ٧ساڵ و ٦مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا و بۆ جێبەجێ کردنی ٢ساڵ سزای دورخستنەوەی بۆ شاری برازجان ڕەوانەی ئەو شارەکرابوو لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای شاری تاران بە تۆمەتی بڵاو کردنی درۆ و پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکران و ٥میلیۆن پێبژاردن و ٢ساڵ ڕێگری لە چوون بۆ دەرەوەی وڵات و ماوەی ٢ساڵ هاتووچۆ بۆ بنکەئەمنییەکان بە مەبەستی واژۆ و خۆناساندنی بە سەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە “سوهەیل عەرەبی” خەلکی شاری قوروە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لە گەڵ خێزانی لە شاری تاران دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش چەند رۆژ خیزانی ئازاد دەکرێ و دواتر سوهەیل عەرەبی لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری تاران بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام سزای سێدارە بە سەر دا دەسەپێ
سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠ دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران بؤ ٢٣ساڵ و٦ مانگ کەم کرایەوە، دوای نارەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بەو حووکمە وبەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ جاری سێهەم دادگای پێداجوونەوە سزای بەندکرانی سوهەیل عەرەبی بۆ ٧ سال و ٦ مانگ بەند کران ٢ساڵ دورخستنەوەی بۆ شاری برازجان و ٤میلیۆن سزای نەختی کەم کردەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (http