ڕەوانە کردنی دۆسییەی مەحموود نیرومەند بۆ دادگای پێداچوونەوە

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دۆسییەی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی”مەحموود نیروومەند”تەمەن ٣٦ساڵ و خەڵکی گوندی پلگەرد سەر بە پارێزگای خوراسان رەزەوی کە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو دوایی ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بە سزاکەی، دۆسییەکەی درا بە دادگای پێداچوونەوەی شاری خوراسانی ڕەزەوی .

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی “مەحموود نیروومەند”یان بە بێ پشتڕاست کردنەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد کردبوو.
هەروەها دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ناوبراو گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەشهەد و پاش ماوەیەک لە بەندیخانە ناوەندی ئەو شارە لە لایەن لقی ٩٠٣ی دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی “عەلی سلێمانی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کرا و ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد پێی ڕاگەیەندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagra/political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https: