سیروان قوربانی بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “سیروان قوربانی ” خەڵکی شاری کامیاران بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە “سیروان قوربانی” ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ” بورهان کەمانگەر” خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری کامیاران کرابوون و هەروەها شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاییە لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شەهید حەیدەر قوربانی بە شدارییان کردبوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)