سەرەڕایی مەحکووم کرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی لە درۆ و چەواشەکاری بەردەوامە

خۆڕاگری : چەواشەکاری و پێداگریە بێ بنەماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە رامبەر بە دەرکردنی بڕیاری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە.
لە وڵامی بە ناو حقوقی بەشەری دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی دا کە دەڵێ کەس لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئەشکەنجە ناکرێ، تەنها لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو دا زیاتر لە شەش کەس تنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا گیانیان لە دەستداوە.

دوو هاووڵاتی شاری نەغەدە بە ناوەکانی ئەسعەد رامین و داود ڕەحیمی کە برای هاوسەری ئەسعەدە و تەمەنی ٣٥ ساڵە، ژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دا گیانیان لە دەست دا.

هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی یاسر مەنگووڕی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی
خەڵکی شاری ”سیروان” سەر بە شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیرحوسێن حاتەمی” تەمەن ٢٢ساڵ لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی بەندیخانەی فەشافوویە گیانی لەدەستدا.
هاووڵاتییەکی بەندکراو بە ناوی ” شاهین دەیرزادە” خەڵکی شاری ورمێ لە ژێر ئەشکەنجەی بەرپرسانی هێزە ئەمنییە کانی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ گیانی لە دەستدا.

بەندکراوێکی کورد بە ناوی “خسرەو جەماڵی فەڕ”تەمەن ٢٦ساڵ وخەڵکی شاری سنە ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی تێکهەلچوونی لە گەڵ بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە دەکەوێتە بەر لێدان بە باتۆم و ئەشکەنجەی بەرپرسانی بەندیخانەو بە هۆیی کەمتر خەمی و پێڕانەگەیشتنی خێرای پزیشکانی بەندیخانە و ڕەوانە نەکردنی بۆ دەرەوەی بەندیخانە بۆ چارەسەر گیانی لە دەست دا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (ht