بەندکراوی سیاسی کورد ڕەحمان ڕەحیم پوور لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە ندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “ڕەحمان ڕەحیم پوور” خەڵکی شاری سەقز دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەروەها ڕەحمان ڕەحیم پوور بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (h