ئازادبوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زاگرۆس ڕەشیدی” خەڵکی شاری بانە کە هاوکات لە ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتەبە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی زەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لە ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو و هەروەها ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر بوونی لە مافی کرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەری کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http