ئازاد بوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەعید منبەری”تەمەن ٢٦ساڵ و کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوایی تێپەڕاندنی ٧ڕۆژ لێکۆڵینەوە، بە دانانی بارمتە وبەشێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە لە گوندی نییەر دەستبەسەر کرابوو.
هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http