بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت بە دادگای خەڵکیی خەزەڵوەر و دادگاییکردنی حەمید نووری

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەڕاوێزی بە ڕێوەچوونی دادگای خەڵکی( مانگی خەزەڵوەر) و دادگایی کردنی جەلاد حەمیدی نوری سێمینارێکی بۆبەڕێز کاک ڕەحمان سەلیمی یاساناس و ئەندامی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێنوکراتی کوردستان بە ڕێوەبرد. سەرەتای سێمینارەکە بە ساتێک ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان سلاح خزرپوور بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی ئەوەی کرد کە ئاخۆ بە ڕێوەچوونی ئەم دادگایانە و دەرئەنجامەکانی تا چەند کاریگەری لە سەرسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران درووست دەکەن؟ هەروەها بەڕێزیان باسی غایب بوونی بزوتنەوەی سیاسی کوردی لەو دادگایانە دا کرد و ئەوەیان بە کێمباسیکی گەورە زانی، ئیشاڕە بە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگ خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی کرد کە زیاتر لە ٢٠٠٠هەزارکەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و چەند کەسیش لە لایەن دادگا حوکم دراون و زیاتر لە ٥٠ کەس لە هاونیشتمانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کراون،، کە سەرەڕایی هەموو ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە بەڵام نەخش و دەوری کورد لەو دادگایانە بەرچاو نەبوو. سەلاح خزرپوور ئەو پرسیارەی هێنایە گۆڕێ کە ئاخۆ ئەو زیندانییەسیاسیانەی کە چەندین ساڵ بە بێ تاوان لە ژوورە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا بەندکراون، هەروەها ئەو بنەماڵانە کە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ئەو یاسا کۆنەپەرەستانە ڕۆڵەکانیان ئێعدام کراون، یاسای نێودەوڵەتی تا چەند یارمەتی دەردەبێت کە لە دادگایەکی هاوشێوەدا دادخوازی خۆیان بکەن؟ پاشان کاک ڕەحمان سەلیمی بابەتێکی گرینگ وتێروتەسەلی پێشکێش بە ئامادە بوان کرد، سەرەتا ئاماژەی بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە بەرامبەر بە گەلانی ئێران، لە دەرەوە و لە ناوخۆ ئەنجام دەدرێن کە تا ئێستایش هەر بەردەوامن و ئەو کەسانەی کە ئەو جینایەتانەش ئەنجام دەدەن لە کۆماری ئیسلامی دا سزانادرێن.بەرێزیان ئیشارەی بە بەربەست و هەروەها ئەو ڕێکارە یاسایانە کرد بۆ پەلکێش کردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگایەکی ڕاستە قینە و بێ لایەن دەبن بە کۆسپ، یەکەم:بەرژەوەندی وڵاتان، کە زۆرجار بە خاتری پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەکانی خۆیان ئەوە پیوەندی نێودەوڵەتیەکانن کە حوکم دەکەن نەک یاساکان.دووهەم:تاوانی نێودەوڵەتی، بەو مانایە کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە تاوانی ژینۆساید ، تاوانی دژە مرۆیی ، تاوانی جەنگ لێلۆڵینەوە دەکاتپاشان باسی لە مێژووی دادگای خەڵکی کرد وئیشارەی بەئەوە کرد کە لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی هەوڵی ئەوە دراوە کە کەیسی ئێعدام کراوانی ساڵی ١٣٦٧ وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی بناسێنن و بتوانن لەو ڕێگایەوە بەرپرسانی کۆمارئیسلامی ئێران ببەنە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتی. کاک ڕەحمان سەلیمی لە بەشێکی تری قسەکانی دا باسی جیاوازی لە نێوان دادگای خەڵکی و ئەو دادگایانە دا کرد کە سڵاحییەتی جیهانییان هەیە. کە دادگا خەڵکییەکان زۆرتر سیاسین تا قەزایی ئەو حوکمانەی کە لەو دادگایانە دەردەچن سەمبولێکن و جێبەجێ ناکرێن بەلام حوکمی ئەو دادگایانەی کە سەڵاحییەتی جیهانییان هەیە جێبەجێ دەکرێن وەک دادگایی کردنی جەلاد حەمید نوری کە هەر بڕیارێک لەو دادگایە دەربچێ جێبەجێ دەکرێت. کاک ڕەحمان سەلیمی باسی لە گرنگی ئەو دادگایانە کرد و هەروەها خەڵک و هێزە سیاسیەکان و دیاسپۆرای ئەرکدار کرد بەرامبەر بە دێکۆمێنت کردنی ئەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی کە بەرامبەر بە گەلانی ئێران ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوی کەڵک لەو دەرفەتانە وەرگرین. کاک ڕەحمان سەلیمی لە کۆتایی قسەکانی دا باسی لە دادگایی حەمیدی نوری کرد کە ئەو یەکێک لە لە تاوانبارانی دەرەجە دووی کۆماری ئیسلامییە، کە بێ گومان ناوی دیکەیشی بە دوادا دێت کە ئەوەیش هەزینەی سیاسی و دیپلۆماسی وئابووری بۆ کۆماری ئیسلامی بە دواوە دەبێت.زەقبوونەوەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ ئەویش لەو ئاستە باڵایە و بەو قەبارە گەورەیە، ئاڵقەی دەوری حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی تەسکتر دەکاتەوە و لە لایەکی دیکەش پرسی مافی مرۆڤ دەتوانێ نەخشێکی باشی هەبێ لە دروست کردنی کاری هاوبەش بە دژی ڕێژیم لە نێو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا.لە بڕگەی کۆتایی سێمینارەکە بەشداربووان بە سەرنج و تێپینیەکانی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەند تر کرد. سایت: https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئیمەیل:https://xoragry@gmail.com