هاووڵاتی محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شار بۆکان کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور” خەڵکی شاری بۆکان کە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١٠١ دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (h