لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٥ بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی یان پێ درا

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٥ بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی “سلێمان فەندەکی”و “محەممەد تاهیر حسێن پوور”و”سەعید تابناک” و “نوید محەممەدی” و “خالید محەممەدی” بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی یان پێ درا.

جێگای ئاماژەیە ” نەوید محەممەدی “لە گەڵ” خالید محەممەدی ” کە ئامۆزای یەکتر وخەڵکی شاری پیرانشارن ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتە دژبەرەکان هەر کامەیان سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا بوو.
“سلێمان فەندەکی” خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
“”سەعید تابناک” خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران بە ٨ ساڵ بەندکران سزا درا و دواتر سزای بەندکرانی ئەوهاووڵاتییە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ساڵ و ٢مانگ کەم کرا بویەوە.
محەممەد تاهیر حوسێن پور ” خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری نەغەدە به تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداری لە خۆپێشاندانە کانی مانگی گەلاوێژ ،سزای ١٥مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http